بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە بڕیارنامەی کۆتایی ڕێوڕەسمی رێپێوانی 13ی ئابان ، رۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی لە ئێران هاتووە : گەلی ئێران ئەمریکای لە حاڵی هەڵوەشاندا بە دوژمنی ژمارە یەکی مرۆڤایەتی و سەرانی هەندێ وڵاتی ئوروپاییش بە بێ بەڵێن دەزانن .
ئامادەبوان لە رپێێوانی 13 ی گەڵاڕێزان لە سەرانسەری ئێران ، داکۆکی هەمەلایەنەی خۆیان لە خەباتی موجاهیدانی فەلەستینی ، ئازایەتیەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەرامبەر رژێمی ئالی سعود ، خەڵکی ستەملێکراوی بەحرێن و نجیریا و حزبوڵڵا و خۆڕاگری لە سەرانسەری ناوچەکەدا راگەیاند .
گەلی ئێران هەرروەها لەم بڕیارنامەیەدا ، پیلانی ئەمریکا ، رژێمی زایونی و رژێمی ئالی سعود بۆ قۆستنەوەی داواکاریە جەماوەریەکان و نائەمنی لە لوبنان و عێراق و هەوڵدان بۆ دووبەرەکی نانەوە نێوان وڵاتانی ئیسلامیی و تەوەری خۆڕاگریان ئیدانە کرد .
ئامادەبوان لە رێپێوانی 13ی ئابان لە سەرانسەری ئێران ، جەختیان کردەوە لەسەر پوێستیی هۆشاریی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت وڵاتانی لوبنان و عێراق لە بەرامبەر پیلانی دوژمنان .
ڕێوڕەسمی رێپێوانی رۆژی بەرنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی سەر لە بەیانی دوشەممە لە 1000 شاری ئێران بەڕێوەچوو .
.........
340